دەستکەوت و کاریگەرییەکانی گەشانەوە
ئەم داتا و ژمارانە کاریگەری و دەستکەوتەکانی گەشانەوە نیشان دەدەن و شاهیدی پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی بزنس و پڕۆژەکانمانن.
130 داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرز پێشکەشکران
25 لەم قۆناغەدا لە دوای هەڵسەنگاندنێکی چڕ تەنها ٢٥ بزنسی سەرکەوتوو هەڵدەبژێردرێن.
چاوەڕوانی زیادبوونی ٣٠% بۆ ٣٥% دەکرێت لە داهات و دەستکەوتی ئەو بزنسانەی کە قەرز لە ڕێی پڕۆژەی گەشانەوە وەردەگرن.
زیادبوونی داهات
زیادبوونی ٣٠% بۆ ٣٥%
کۆی گشتی بەهای بزنسە هەڵبژێردراوەکانی پڕۆژەی گەشانەوە (55000) دیناری عێڕاقییە.
نزیکەی ٣ ملیار دیناری عێراقی وەکو قەرز دابەش دەکرێت بەسەر بزنسە هەڵبژێردراوەکان
چاوەڕوانی دابین کردنی ٨٠ هەلی کار لە ڕێی پڕۆژەکە و گەورەبوونی بزنسەکان دەکرێت.
بزنسە بچووک و مامناوەندەکانمان سەر بە کۆمەڵێک کەرتی جیاوازن وەک بازرگانی و بەرهەمهێنان و کشتوکاڵ و هونەر.
لەگەڵمان بن و سەردانە مەیدانییەکانی تیمی Top Mountain و تیمی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ببینە لەگەڵ بزنسە بەشداربووەکانی پڕۆژەی گەشانەوە. ئەم سەردانانە تەنها بۆ هەڵسەنگاندنی بزنسەکان نەبوون، بەڵکو بۆ یەکتر ناسین و لەیەک تێگەیشتنی زیاتر و گۆڕینەوەی ڕا و بۆچوونەکان بوون لەسەر چۆنێتی باشترکردنی پێکەوە کارکردن و بەرەوپێشچوونی دۆخی ئابووری خاوەنکارەکان.
کاریگەری و دەستکەوتەکانی گەشانەوە ببینە لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کوێستان محەمەد لەگەڵ یەکەمین بزنسی هەڵبژێردراو بۆ ئەوەی قەرزەکەی لە ڕێی گەشانەوەوە وەبگرێت!
ئەمانە چیرۆک و ئەزموونی بزنسە بچووک و مامناوەندەکانی پڕۆژەی گەشانەوەن . شایەتی چیرۆکی ئەم خاوەنکارانە بە لە سەرەتای دەستپێکردنیان بە کاری سەربەخۆی خۆیان هەتا وەرگرتنی قەرزەکانیان و بەکارهێنانی ئەو سەرچاوە داراییە پێویستە لە گەورەکردنی خەون و باشترکردنی داهاتووی بزنسەکانیان!
1010 Avenue of Erbil, Kurdistan.
1010 Avenue of Baghdad, Iraq.